Mozilla Firefoxخستنەبازاڕی وەشانی نوێی فایەرفۆکسی راگەیاند، کە چەندین تایبەتمەندی نوێی تێدایە و بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد پشتگیری دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " RT Arabic" یەکێک لە گرنگترین ئەو شتانەی کە وێبگەڕی نوێی فایەرفۆکس بەدەستی هێناوە توانای دەستگەیشتنە بە یاریدەدەرە زیرەکەکان کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکەن وەک Claude و ChatGPTو Gemini و هەروەها Le Chat Mistral و HuggingChat.
ئێستا تایبەتمەندی
وەرگێڕانی فایەرفۆکس زمانەکانی زیاد دەکات لەوانەش زمانی ڕووسی، چینی و ژاپۆنی.
هەروەها وێبگەڕەکە
باشترکردنی تایبەتمەندی " History" خستەڕوو، کە
بەکارهێنەر دەتوانێت سەیری ئەو وێب پەڕانە بکات کە پێشتر سەردانی کردووە، ئێستا وێبگەڕەکە
ئەو لاپەڕانە پیشانی بەکارهێنەر دەدات کە زۆرترین جار بەکاریان دەهێنێت، بۆ ئەوەی
کاتێکی زۆر بەسەر نەبات بۆ گەڕان بەدوای ئەو لاپەڕە و سایتانەی کە لە ئینتەرنێتدا
بەلای بەکارهێنەرەکەوە سەرنجڕاکێشن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە
وێپەکە زیاتر پارێزراوە و رێگری دەکات لە دەستگەیشتن بە داتای بەکارهێنەر لەگەڵ ئەوەشدا
چارەسەری هەندێک هەڵەی بەرنامەسازی لە وەشانی وێبگەڕەکەدا بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید
کردووە جگە لەوەش دەستکاریکردنی ڕووکارەکانی بەکارهێنەر بۆ وەشانی ئەو ئامێرانەی کە
سیستەمی iOS بەکاردەهێنن.