پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە هەڵەیەکی باو کە زۆر کەس ئەنجامی دەدەن بە دانانی شیر لە دەرگای بەفرگردا.
پسپۆڕانی کۆمپانیای ئامێری ناوماڵ "Beko" هۆشداری دەدەن لە هەڵەیەکی باو کە زۆر کەس ئەنجامی دەدەن بە دانانی شیر لە دەرگای بەفرگردا بەو پێیەی ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی تەندروستی شیرەکە تێکبدات.
کۆمپانیاکە دانانی بوتڵی شیر لە دەرگای بەفرگردا بە بیرۆکەیەکی خراپ
ناو بردووە چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی شیر بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەرگای
بەفرگر گەرمترین بەشە بەهۆی زۆر کردنەوەیەوە.
پسپۆرانی کۆمپانیاکە ئەوەشیان راگەیاند " لەبەریتانیا
ساڵانە نزیکەی ٢٥٠ پاوەند خۆراک بۆ هەر کەسێک فڕێدەدەن، کە یەکسانە بە هەزار
پاوەند بۆ خێزانێکی چوار کەسی، ڕێکخستنی ساردکەرەوە بەشێوەیەکی دروست هۆکارێکی
چارەنووسسازە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک و پاراستنی کوالێتیەکەی"
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە بۆ ئەوەی خۆراک زیاتر بمێنێتەوە بەم
شێوەیە لەناو بەفرگرەکاندا هەڵیبگرن:
-ڕەفەی
خوارەوە، بەهۆی ئەوەی ساردترینە، گونجاوە بۆ گۆشتو میوە و سەوزە.
-ڕەفەی ناوەڕاست گونجاوە بۆ بەرهەمە شیرەمەنیەکان و خۆراکی
ئامادەکراو.
-دەرگای بەفرگر
گونجاوە بۆ دانانی بەهارات و خواردنەوەکان.