سەردێڕ:

ئەم کەسانە مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زیاترە

AM:12:00:09/02/2025

7988 جار خوێندراوەتەوە

جەڵتەی دڵ بە یەكێک لە كێشە تەندروستییەکان دادەنرێت، کاتێک روودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و ماددەی دیكە لە شادەمارەكان.


سەبارەت بەو بابەتە، پزیشکی ڕوسی سێرگی ئاگپکین لە بەرنامەیەکی پزیشکیدا رایگەیاند: " لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەو کەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە ئەوانەن کە لە پێشینەی خێزانییاندا تووشی نەخۆشییەکانی دڵ بوون، بۆیە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێت کەسوکاریان بەدەست ئەم نەخۆشیانەوە دەناڵێنن پێویستە دوای تەمەنی ٣٥ ساڵی پشکنینی سووڕی دڵیان بۆ بکرێت".

هەروەها ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ، لە خانمانیشدا کاتێک نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە دەست دەکەن بە دەرکەوتن چونکە لەم ماوەیەدا ئاستی ئیسترۆجین لە جەستەی ئافرەتدا کەم دەبێتەوە، کە ئەو هۆرمۆنەیە کە یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات لە نەخۆشییەکان، هەروەها تووشبووانی شەکرە لەناو ئەو کەسانەدان کە زۆرترین تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ هەیە، هەروەها ئەوانەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە.

باسیشی لەوە کرد شێوازی ژیانێکی ناجێگیر و فشارەکانی ژیانی ڕۆژانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، هەروەها قەڵەوی و کەمی وەرزشی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

ئەو پزیشکە هۆشداریشیدا لەوەی ئەو کەسانەی کە بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەکەن تەنانەت لەکاتی پشوودان لەوانەیە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بن، بۆیە پێویستە بە وردی چاودێری تەندروستی خۆیان بکەن و ڕاوێژ بە پزیشک بکەن.


 













گەلەری