سەردێڕ:

دوای ٤٠ ساڵ لە لەناوچونی گوڵێک دەگەڕێتەوە ناو سروشت

PM:06:16:16/04/2022

9152 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، زانایانی ویلایەتی ئیکوادۆری ئەمریکا جۆرێک گوڵ کە ناوی Gasteranthus extinctusە دوای ٤٠ ساڵ لە ونبونی لە دارستانەکانی ئەو ویلایەتەدا، دووبارە دەرکەوتووەتەوە.


رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە گەڕانێکی چڕدا کە چەندین دار و رووەکی دیکەیان بڕیوەتەوە، زانایان توانیویانە ئەم جۆرە گوڵە کە لە ٤٠ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کۆمەڵێک لە گوڵی تری کێوی لەناوچوبوون دۆزرانەوە.

نگڵ بیتمن یەکێک لە زانایانی بەشدار لە گەڕانەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، دارستانەکانی سنتينيلا ماڵی رووەکە کێویەکانە و بە بەکارهێنانی مانگی دەسکردی تایبەت دەیانەوێت رووەکی زیاتر لەو دارستانەدا بدۆزنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی رەنگە دیار و پرتەقاڵییەکەی ئەم گوڵەوە ئاسان بوو زانایان بیدۆزنەوە و بتوانن وێنەی بگرن.

هاوکات، داوسون وايت زانای بواری ژینگە، لەم بارەیەوە باسی لەوەکرد، هێشتا درەنگ نەبووە و دەتوانرێت زیاتر هەوڵبدەن و جۆری تری رووەک بدۆزنەوە.













گەلەری