توێژینەوەیەکی نوێی ژینگەیی ئەنجامدراوە و باس لەوەدەکات، داڕووخانی سیستەمی ژینگەی لەوە زووتر روودەدات کە چاوەڕوان دەکرا و نەوەی داهاتوو ناتوانن دارستانەکانی ئەمازۆن ببینن.
سیمۆن وێلکوک لە ناوەندی توێژینەوەی رؤسامستید توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رووخانی سیستمی ژینگەی زووتر روودەدات وەک لەوەی پێشبینی دەکرا و دەڵێت، مرۆڤەکانی ئێستا کۆتا نەوە دەبن کە دارستانی ئەمازۆن دەبینن.
توێژینەوەکە
دەریخستووە، لە ١٥٪ی هۆکارەکانی تێکچوونی سیستەمی ژینگەیی بەهۆی فشارە نوێیەکانی وەک
گەرم بوونی جیهانی و گۆڕانکارییەکان لە کەشوهەوادا روودەدەن و ئەوەش دەبێتە هۆی گۆڕانی
هاوسەنگی.
هاوکات،
ئامێری چاودێری لە رێگای مانگە دەستکردەکانەوە کە لە توێژینەوەکەدا بەکارهاتووە دەریدەخات،
لە ماوەی مانگی ئازاردا ٣٥٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانی ئەمازۆن لەناوچووە و
دارەکانی بڕاونەتەوە.
زانایانی
بەڕازیلیش لەو بارەیەوە هۆشداریانداوە، تێکچوون و وێرانبوونی دارستانی ئەمازۆن لەوە
زووتر دێتە دی کە پێشبینی دەکرێت.
ئەوە
لە کاتێکدایە، ساڵانە دارستانی ئەمازۆن رووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە بەهۆی بڕینەوە
و سووتانی دارستانەکە و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی بەڕازیل رایگەیاند، تەنیا لەو ساڵەدا، رێژەی لەناوچوونی
دارستانەکانی ئەمازۆن بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە بۆ ٢٢٪ بەرزبووەتەوە و تەنیا لە ساڵی
٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١دا، نزیکەی ١٣ هەزار و ٢٣٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە رووبەری دارستانەکانی
ئەمازۆن لەناوچووە ئەوەش بە گوێرەی داتای جیهانی لەو ساڵانەدا.
دارستانەکانی
ئەمازۆن دەکەوێتە وڵاتی بەرازیل، زۆربەی رووبەری باکوری رۆژئاوای خاکی بەڕازیل دەگرێتەوە
و بەرەو کۆڵۆمبیا، پیرۆ و وڵاتانی دیکەی ئەمەریکای باشوریش درێژ دەبێتەوە، گەورەترین
زنجیرە دارستانی سەر زەوییە و رووبەرەکەی بە ٦,٦ ملیۆن کیلۆمتەری چوارگۆشە مەزەندە
دەکرێت.
دارستانەکانی
ئەمازۆن لانکەی نزیکەی سێ ملیۆن بوونەوەر و رووەکی جۆربەجۆرە، هەروەها یەک ملیۆن
مرۆڤیش لە دانیشتوانی رەسەنی ئەو ناوچەیەن.