سەردێڕ:

هۆشداری سەبارەت بە مەترسییەکانی خواردنی گەڵای غار دەدرێت

PM:11:54:24/02/2025

4624 جار خوێندراوەتەوە

هەمیشە مشتومڕ لەسەر کاریگەری گەڵای غار لە چێشتلێناندا هەیە، هەندێک لە چێشتلێنەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تامی خواردنکە خۆش دەکات، هەندێکی تریش باس لە مەترسییەکانی دەکەن.


پسپۆڕانی تەندروستی رێنمایی پێشکەش دەکەن سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی بە شێوەیەکی تەندروست جەخت لەوە دەکەنەوە کە نابێت گەڵای غار بخورێت تەنانەت ئەگەر بە باشیش بکوڵندرێت.

جەیمی ناداو، پسپۆڕی بواری خۆراک بە ماڵپەڕی " usa today" راگەیاندووە " گەڵای غار تەندروستە بۆ بەکارهێنانی لە چێشتلێناندا بەڵام پێویستە هەمیشە پێش خواردنی لاببرێت و تەنها بەکاربهێدرێت بۆ خۆشکردنی تامی خواردنەکە"

ئاماژەی بەوەشکردووە "گەڵاکانی غار بە ئاسانی هەرس ناکرێن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ڕیخۆڵە و کرداری هەرسکردن"

لە کۆتاییدا ئەو پسپۆرە جەخت لەوە دەکاتەوە گەڵای غار دەتوانێت زیادکردنێکی بە تام بێت بۆ خواردنەکان بەڵام پێویستە پێش خواردنی لاببرێن بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر کرداری هەرس دروست نەکات.













گەلەری