سەردێڕ:

ناسا شەڕی دەوڵەمەندەکان دەباتە بۆشایی ئاسمان

PM:02:59:17/08/2021

32596 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بلۆ ئۆریجن-ی جیف بیزۆس، ملیاردێری جیهانی سکاڵایەکی دژی حکومەتی ئەمریکی تۆمارکردووە بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەستێك لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس سەر بە ئیلۆن ماسك-ی رکابەری بۆ گەیاندنی مرۆڤەکان بۆ سەر مانگ.


میدیاکان ئاماژەیان بەوەشداوە، لە دادگای فیدڕاڵی واشنتۆن سکاڵاتەکی کۆمپانیای بلو ئۆریجن دژی سپەیس ئێکس تۆمارکراوە و گرێبەستەکەی بە نایاسایی و نەگونجاو ناوزەندکردووە.

بلو ئۆریجن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سکاڵایەکی بە دادگا گەیاندووە بەو ئامانجەی یەکێك لە بڕگەکانی گرێبەستەکە گۆڕانکاری تیادابکەن بەو پێیەی ناسا سیستمی دابەزاندن و سەرخستنی مرۆڤی کۆمپانیاکەیانی لاپەسەند نییە و لەهەوڵدان چارەی بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، باوەڕیان وایە کە پێویستە ئەو کێشانەی کە لەم گرێبەستەدا دەستنیشان کراون چارەسەربکرێن، بۆ گێڕانەوەی دادپەروەری و کەشێکی رکابەری بۆ زامنکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی لە ئەمریکاوە بۆ سەر مانگ.

ئاژانسی گەردونناسی ناسای ئەمریکا، لە ناوەڕاستی نیسانی ئەمساڵدا پێشبڕکێیەکدا کۆمپانیای سپەیس ئێکسی بۆ رەوانەکردنی مرۆڤ بۆ سەر مانگ دیاریکرد، هەرچەند کۆمپانیای بلو ئۆریجن و داینتکس رکابەری بوون.

نوسینگەی کاروباری حکومەتی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی رابردوودا بڵاویکردەوە، بابەتی دەسنیشانکردنی کۆمپانیانی سپەیس ئێکس لەلایەن ناساوە کۆتایی هاتووە و هیچ گۆڕانکارییەك لەو بڕیارەدا ناکرێت.













گەلەری