سەردێڕ:

مەترسییەکی بەردەوام خواردنی پاراسیتۆڵ ئاشکرابوو

PM:07:34:26/03/2022

21776 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تەندروستی باسیان لەوەکردووە، وەرگرتنی دەرمانی پاراسیتۆڵ بەشێوەیەکی بەردەوام، ئەگەرەکانی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات و کاریگەری هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی فشاری خوێن.


ماڵپەڕی روسیا تودەی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پسپۆڕانی تەندروستی و زانایان گەیشتوەنەتە ئەو دەرئەنجامی خواردنی پاراسیتۆڵ بۆ ماوەیەکی درێژ، مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

پسپۆڕان توێژینەوەکەیان لەسەر ١١٠ کەس کردووە کە بەدەست فشاری خوێنەوە ناڵاندوویانە و بەشداربووانیان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکردووە، کۆمەڵەی یەکەم بۆ ماوەی دوو هەفتە پاراسیتۆڵیان پێداون، کۆمەڵەی دووەمیش پارچەیەک حەبیان پێداون کە دەرمانی تێدا نەبووە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا، توێژەران بۆیان دەرکەوت، فشاری خوێنی کۆمەڵەی یەکەم زۆر زیادیکردووە و ئەمەش دەریخست کە خواردنی پاراسیتۆل بە بەردەوامی لە٪٢٠ نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات.













گەلەری