PM:09:00:30/11/2024
2976 جار خوێندراوەتەوە
تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆیەکی ئیسپانیا رایگەیاند، ئەگەر هەیە پێکدادانێک لەنێوان ئەستێرەیەک و هەسارەی زەویدا رووبدات لە بۆشایی ئاسماندا، زانایان دەڵێن پێشتر ئەمە روویداوە و بووەتە هۆی کارەساتێکی گەردوونی و بە لەناوچوونی دایناسۆرەکان کۆتاییهاتووە.
بەپێی ئەو راپۆرتەی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تیمی توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر ئۆسکار دیل بارکۆ لە زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا گەیشتوونەتە هاوکێشەیەک بۆ دەستنیشانکردنی ئەستێرە بچووکە کوشندەکان بەرەو هەسارەکەمان، ئەمەش وا لە مرۆڤ دەکات توانای رووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە و پووچەڵکردنەوەی هەبێت.
لای خۆیەوە، ئاژانسی ناسا رایگەیاند، بەریەککەوتنی ئەستێرەیەک لەگەڵ
زەویدا لە ئارادایە و ئەگەر هەیە کە رووبدات، ئاژانسەکە پێشبینی ئەگەری بەریەککەوتنی
ئەستێرەیەکی قەبارە مامناوەند یان بچووک لەگەڵ زەویدا دەکات لە هەر ٣٠٠ ساڵ جارێکدا.
زانایانی بۆشایی ئاسمان و فەلەکناسی زۆرجار باسیان لەو مەترسییانە
کردووە، ئەوانیش وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر مرۆڤایەتی سەیریان کردووە، بەو پێیەی پێکدادانی
ئەستێرەیەکی بچووک کە لە بۆشایی ئاسمانەوە دێت لەگەڵ هەسارەکەماندا دەتوانێت کارەساتێکی
گەردوونی لێبکەوێتەوە و ئەم کارەساتەش دەتوانێت کۆتایی بە ڕەگەزی مرۆڤ یان لانی کەم
ببێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس.