سەردێڕ:

هۆکارەکانی کابوسی شەوانە چین؟

PM:11:25:16/09/2022

18524 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی بواری دەروناسی رایگەیاند، کابوسی شەوانە هێمای شەرانگێزی سەرکوتکراو یان خەمۆکیە.


تاتیانا پسپۆڕ لە بواری دەروناسی لەبارەی کابووسی شەوانەوە ئاماژەی بەوەدا، بیینی کابوس بەتایبەتی لە شەوان هێمایە بۆ بوونی شەڕانگێزی لە کەسایەتی مرۆڤدا.

دەشڵێت، ئەگەر کەسێک بەشێوەیکی زۆر شەوانە کابوس ببینێت پێویستە هۆکاری شەرانگێزی خودی خۆی دیاربکات و رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوی لێی دوورکەوێتەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، جۆری خەوتن بەشێوەیەکی سەرەکی کاریگەری نەرێنی لە هەست و سۆزی مرۆڤ دەکات و بۆیە زۆربەی ئەو کابوسانەی دەیبینین لە ژینگەی کاردا روودەدات.

باس لەوەشدەکات، ئەگەر کەسێک کارێک بکات و ئارەزووی ئەو کارەی نەبێت ئەوا لە حاڵەتێکی دڵەڕاوکێی بەردەوام دەبێت، حاڵەتەکانی دڵەراوکێش لەوانەیە ببنە هۆی بینینی کابوس و خەونی ناخۆش.

دەشڵێت، ئەم حاڵەتە سروشتییە لەگەڵ نەمانی دڵەراوکێی خودی کەسەکە کابوسەکانیش نامێنن.

تاتیانا ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەندێک کات هۆکاری بینینی کابوس دەگەڕێتەوە بۆ هەستکردن بە تاوان یان خراپی پەیوەندیە خێزانیەکان یان کۆمەڵایەتییەکان.

هاوکات خراپی پەیوەندی خێزانی و دەمەقاڵێ و خراپی تێگەیشتن لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە زیان لە شێوازی خەوتن دەدات و لە رووی تەندروستیشەوە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەسەکە یان شوێنی خەوتنەکەی دەبێتە هۆی بینینی کابوس.













گەلەری