لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە قاوە جگە لەوەی خواردنەوەیەکی رۆژانەی تایبەتە، چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە بە تایبەت بۆ تەندروستی ریخۆڵە.
توێژینەوەیەک کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆیەکی ئیتاڵییەوە ئامادەکراوە، ئاماژە بەوەکراوە خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە.
ئەو کەسانەی
بەردەوام قاوە دەخۆنەوە ئاستی میکرۆبیان زیاترە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی
ڕیخۆڵە دروست دەکات.
توێژینەوەکە
٢٣ هەزار و ١١٥ بەشداربووی لەخۆگرتبوو، دەرکەوتبوو ئەوانەی رۆژانە یەک بۆ دوو جار
قاوە دەخۆنەوە کەمتر رووبەرووی کێشەکانیهەرس و ریخۆڵە دەبنەوە.
جگە لەوەش
قاوە هاندەری بەرهەمهێنانی ترشی هایدرۆکلۆریکە، کە یارمەتی هەرسکردن دەدات هاوکات یارمەتیدەرە
لە بەرەوپێشبردنی جوڵەی ڕیخۆڵە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشار لەسەر قۆڵۆن بە
نەهێشتنی قەبزی.
هەروەها پۆلیفینۆلەکانی
ناو قاوە وەک بەربەستێک کاردەکەن بە پەرەپێدانی تەنها بەکتریا باشەکان و ڕێگە نادەن
ماددە نەخۆشخوازە زیانبەخشەکان کاریگەرییان لەسەر جەستەی مرۆڤ هەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا
قاوە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر وەکو ترشی کلۆرۆجینیک کە ریخۆڵە لە حاڵەتەکانی هەوکردن
دەپارێزێت، هەروەها ئاستی pH ی گەدە دادەبەزێنێت و یارمەتی کەمکردنەوەی گەڕانەوەی ترش دەدات کە بەهۆی
هەوکردنی گەدەوە دروست دەبێت.