PM:08:01:10/12/2024
1156 جار خوێندراوەتەوە
تیمێکی زانایان لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەری خواردنی شەکر لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کردووە.
لە ماڵپەڕی "Medical Xpress" بڵاو کراوەتەوە، دکتۆر سوزان جانزی نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان جۆرە جیاوازەکانی شەکر و مەترسییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان،بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری خواردنی شەکر لەسەر تەندروستی دڵ زاناکان داتای دوو توێژینەوەی درێژخایەنیان بەکارهێناوە کە زیاتر لە ٦٩ هەزار کەسی تێدابووە، کە تیایدا توێژەران چاودێری خووی خواردنی بەژداربووانیان کردووە لە ماوەی ساڵێکدا.
توێژینەوەکە دەریخستووە زیادەڕۆکردن لە خواردنی شیرینی کاریگەری
لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکات، دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی جگەر و شەکرە، لە
بەرامبەردا دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و تەسکبوونەوە ئەمەش ڕۆیشتنی خوێن بۆ
دڵ سنووردار دەکات و بەم شێوەیە مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
جانزی دەڵێت "شەکر کاریگەری ناڕاستەوخۆی لەسەر دڵ هەیە
چونکە خواردنی بە ڕێژەیەکی زۆر هۆکارە بۆ قەڵەوی و توشبوون بە نەخۆشییەکان"
کاتێک بڕێکی زۆر شەکر دەخورێت ئاستی گلوکۆز لە خوێندا بەرزدەبێتەوە،
بە تێپەڕبوونی کاتیش زۆری شەکر لەناو خوێندا زیان بە خوێنبەر و خوێنهێنەر و
دەمارەکان دەگەیەنێت کە کۆنترۆڵی دڵ دەکەن.