سەردێڕ:

ئەو کەسانەی کێشیان زیادە و قەڵەون جیاوازی پێکهاتەیی لە مێشکیاندا هەیە

PM:02:47:02/01/2025

1968 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کەسانی کێشی زیادە و قەڵەو ڕەنگە جیاوازی پێکهاتەیی لە مێشکیاندا بەدی بکرێت بە بەراورد بەو کەسانەی کێشیان ئاساییە. ئەم جیاوازیانە بە تایبەتی لە ناوچەکانی پەیوەست بە بڕیاردان بەدی دەکرێت.


لە بابەتێكی ماڵپەری uclahealth.org شارەزایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە جیاوازییەکی بەرچاو لە هیپۆتالاموسدا هەیە کە ناوچەیەکی بچووکی مێشکە و وەک پەیوەندییەک لە نێوان ڕژێنەکانی ناوپۆشی لەش و سیستەمی دەماردا کاردەکات.

ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە زۆرێک لە ئەرکە سەرەتاییەکانی جەستەدا، کە گرنگترینیان پاراستنی هاوسەنگی جەستەیە لە دۆخێکی جێگیر و بەردەوامدا. ئەم ناوچەیەی مێشک پلەی گەرمی لەش و پەستانی خوێن و خەوتن و ئارەزووی سێکسی و ئارەزووی خواردن ڕێکدەخات. بەپێی توێژینەوەکە، کەسانی کێشی زیادە و قەڵەو قەبارەی هیپۆتالاموسیان گەورەترە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە ئارەزووی خواردن کۆنتڕۆڵ دەکەن لەڕێگەی دەردانی هۆرمۆنەکانەوە. بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئەم گۆڕانکارییە پێکهاتەیییانە هۆکارێکن یان کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کێشن. توێژینەوەکان لەسەر ئاژەڵان دەریانخستووە کە خۆراکی چەوری زۆر دەبێتە هۆی هەوکردن لە هیپۆتالاموسدا و دەبێتە هۆی بەرگری ئەنسۆلین و قەڵەوی. هەروەها ئەم هەوکردنە دەتوانێت کاریگەری لەسەر تێربوون هەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئاژەڵەکان پێویستیان بە خۆراکی زیاتر بێت بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەن. توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ڕەنگە پرۆسەیەکی هاوشێوە لە مرۆڤدا ڕووبدات، کە ڕێجیمێکی چەوری زۆر دەبێتە هۆی هەوکردن لە سەنتەری کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن و ناسینەوەی تێربوون و ڕێکخستنی شەکری خوێن تێکدەدات، لە کۆتاییدا بەشدارە لە زیادبوونی کێش.













گەلەری