سەردێڕ:

چەند رێنماییەک بۆ ئەوەی خەوێکی قوڵتر و باشترت هەبێت

PM:11:57:03/02/2025

6340 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوەی خەوێکی قوڵتر و باشتر هەبێت، چەند رێنماییەکی کاریگەر هەن کە دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ ئەوەی خەوەکەت باشتر و تەندروستر بێت.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " mentalhealth" ئاماژە بە چەند رێنماییەک کراوە بۆ ئەوەی خەوێکی قوڵتر و باشتر هەبێت، بەم شێوەیە:

١.هەوڵبدە هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا بخەویت و لە کاتێکی دیاریکراویشدا هەڵسیت لە خەو.

٢.دڵنیا بە لەوەی کە ژووری خەوەکەت تاریک، بێدەنگ و گەرمییەکی گونجاوی هەیە.

٣.بە لایەنی کەمەوە ٣٠ خولەک پێش خەو لە مۆبایل، کۆمپیوتەر و و تەلەفزیۆن دوور بکەوە.

٤.پێش خەو چالاکییە ئارامبەخشەکان ئەنجام بدە وەک خوێندنەوەی کتێب، گوێگرتن لە میوزیکی ئارام یان ئەنجامدانی هەناسەدانی قووڵ.

٥.خۆت بە دووربگرە لە خواردنی چەور و قورس هەروەها لە خواردنەوە کافاینەکانیش.

٦.دڵنیا بە لەوەی کە بڕێکی پێویست ئاوت خواردووەتەوە.

٧.خۆت لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان بەدوور بگرە.













گەلەری

‌بەپەلە