سەردێڕ:

چوار ئامۆژگاریی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری رۆماتیزمە لە زستاندا

PM:04:04:01/02/2025

1924 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری رۆماتیزمەوە دەناڵێنن لە وەرزی زستاندا ئازارەکەیان زیاد دەکات، ئەمەش توشی نیگەرانی و بێزاریی و گرفتی جوڵەیان دەکاتەوە.


ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا چوار ئامۆژگاریی خستووەتەروو بۆ کەمکردنەوەی ئازاری رۆماتیزمە لە وەرزی زستاندا، ئەوانیش:

یەکەم: شێلانی ئەو جومگەیەی ئازارەکەی هەیە.

دووەم: لەکاتی چوونە دەرەوەدا رێگە مەدە سەرمات بێت و پۆشاکی زۆر بپۆشە.

سێیەم: رێگە مەدە هەوای سارد لێت بدات و جوڵەی جەستەیی لەیاد مەکە.

چوارەم: پێکوتەی وەرزی وەربگرە بۆ ئەوەی لە پەتا وەرزییەکان بەدوربیت و رۆماتیزمەکەت خراپتر نەبێت.













گەلەری

‌بەپەلە