سەردێڕ:

ئایا دارچینی کۆنترۆڵی ئاستی شەکر لە خوێندا دەکات؟

PM:03:45:05/12/2024

1948 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی بواری خۆراک ئاماژەی بەوە کردووە دارچینی جگە لە تام و بۆنە خۆشەکەی چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە.


دکتۆر ناتالیا پاڤلیوک پسپۆڕی بواری خۆراک باس لەوە دەکات کە رۆژانە خواردنی دارچینی دەبێتە هۆی رێگریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەو کەسانەی کە مەترسییان لەسەرە.

لە ئەنجامی هەندێک لێکۆڵینەوەی زانستیدا دەرکەوتووە کە دارچینی بەسوودە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا بەم شێوەیەش رێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات هەروەها دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە سوودبەخشە بۆ جەستە.

بە وتەی ئەو تا زیاتر دارچینی زیاد بکەین بۆ خواردنەکەت کەمتر ئارەزووی خواردنی شیرینی دەکەیت، ئەوەشی رایگەیاند " دەتواندرێت لەبری شەکر دارچینی و مێخەک بەکاربهێندرێت جگە لەوەی تامێکی خۆش بە خواردنەکە دەبەخشێت بەشدارە لە باشترکردنی کۆنترۆڵکردنی گلوکۆز کاتێک زیاد دەکرێت بۆ خواردنی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە"













گەلەری