سەردێڕ:

دیاردەیەکی گەردوونی کە ٥٠ هەزار ساڵ جارێک دەبیندرێت روودەدات

PM:06:32:07/01/2023

4468 جار خوێندراوەتەوە

زانایان و ئەو کەساسنەی حەز بە بینینی دیاردە گەردوونی دەکەن لە ٢١ و ٢٢ـی ئەم مانگە چاوەڕێی تێپەڕبوونی نەیزەکێک دەکەن کە ٥٠ هەزار ساڵە لە نزیک زەویدا تێنەپەڕیوە.


نەیزەکی زێد تی ئێف بۆ یەکەم جار لە هەزار ساڵی رابردوودا لە نزیک زەوی تێپەڕ دەبێت و دەتوانرێت تێپەڕبوونەکەی بە چای ئاسایی ببینرێت.

نەیزەکی زێد تی ئێف نەیزەکێکی بەریدی سەهۆڵەییە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا بینرا و لە ئێستادا لەسەر رێڕەوێک بەرەو خۆر دەڕوات و لە نزیک هەسارەی موشتەری تێپەڕ بووە و لە ١٢>ی ئەم مانگە دەگاتە نزیکترین خاڵی لە خۆرەوە.

زانیان ئاماژەیان بەوەداوە، کاتێک نەیزەکەکە دەگاتە نزیکترین ئاستی لە خۆرەوە سەهۆڵەکەی دەتوێتەوە و دەبێت بە پارچەیەک لە غار لە بۆشایدا.

زانایان باسیان لەوەشکردووە، دیاردەکە دەکرێت بە چاوی ئاسایی یان چاوێكکەی گەردوونی ببیندرێت ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێت.














گەلەری