سەردێڕ:

سوودەکانی وەرزشکردن لە بەیانیاندا چییە؟

PM:09:54:09/12/2024

664 جار خوێندراوەتەوە

بەشێكی زۆر لەپزیشكان جەختدەكەنەوە، وەرزشكردن لەبەیانیاندا سوود بۆ جەستەی مرۆڤ‌ هەیە، تەندروستی رادەگرێت و پەرەی پێدەدات.


بە گوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕیHealthline، وەرزشکردن لە بەیانیاندا، ئەم سوودانەی هەیە:

١.ئەگەر لە وەرزی هاویندا بوویت، ئەوا دوورت دەخاتەوە لەو وەرزشکردن لەکاتە گەرمەکاندا.

٢.وات لێدەکات خواردنی تەندروست بخۆیت و لە خواردنە خراپەکان دوورت دەخاتەوە.

٣.دەردانی هۆرمۆنەکانی جەستە باشتر دەکات.

٤.لە ماندوویەتی دوورت دەخاتەوە وزەی زیاترت پێدەبەخشێت.

٥.توانایی سەرنجدان باشتر دەکات.

٦.باری دەروونی پێدەدات.

٧.دەبێتە هۆی لەدەستدانی کێشیی زیادەی جەستە.

٨.کۆنترۆڵی حەزی خواردنت دەکات.

٩.چالاکییە گشتییەکانی جەستە پەرەپێددات.

١٠.کۆنترۆڵی گلوکۆزی خوێن دەکات.

١١.فشاری خوێن رێکدەخات.

١٢.یارمەتی خەوێکی باش دەدات.













گەلەری