سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر لە رۆژێکدا یەک ژەم خواردن بخۆین؟

PM:10:47:25/08/2021

17460 جار خوێندراوەتەوە

پاڤێل ئیسنبایڤ پزیشکی پسپۆڕی کەمکردنەوەی کێش رایگەیاند "هەندێک جار مرۆڤەکان بەهۆی سەرقاڵبوونیانەوە ناچارن لە ڕۆژێکدا یەک ژەم خواردن بخۆن، لە جیاتی سێ بۆ چوار ژەمی ئاسایی، ئەمەش کاریگەری و کارلێککردنی خۆی لەسەر جەستەی ئەو کەسانە بەجێدەهێڵێت".


ئەو پسپۆڕەی بواری کەمکردنەوەی کێش بۆ ئاژانسی نوفوستی روسی قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر کەسێک ڕۆژێک یەک ژەم خواردن بخوات بەهۆی سنورداربوونی کاتەوە، ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەی دروست دەبێت، چونکە جەستە لەم حاڵەتەدا بەسیستمی ڕێژەیی کاردەکات و هەوڵی پێکهێنانی یەدەکی ستراتیژی چەوری دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو پزیشکە، خواردنی یەک ژەم کێشەی تەندروستی لە سیستەمی هەرسکردندا زیاتر دەکات، وەک برین و هەوکردن.

هەندێک کەس، لە رۆژێکدا تەنها یەک ژەم خواردن دەخۆن بۆ کەمکردنەوەی کێش، ئەم شێوازەش بەفۆرمێکی توندى رێجیمکردن دادەنرێت.













گەلەری