سەردێڕ:

ئایا کەشوهەوای سارد دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە؟

PM:03:23:14/01/2025

2372 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆران ئاماژەیان بەوە کردووە لەنێو خەڵکدا واباوە کەکەشوهەوای زۆر سارد مەترسی لەسەر تەندروستی گورچیلە دروست دەکەن دەبنە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Times Now"، گورچیلەکان لە مانگە ساردەکاندا مەترسییان لەسەرە، گورچیلەکان پاشماوە و ژەهرەکان لە خوێنتدا دەپاڵێون و کانزا سەرەکییەکانی ناو جەستە هاوسەنگ دەکەن، ئەمەش پرۆسەیەکە پێویستی بە ئاوێکی زۆر هەیە کاتێکیش بڕێکی پێویست نەخۆیتەوە ئەگەری تووشبوونت بە بەردی گورچیلە و ئاڵۆزییەکانی دیکە زیاد دەکات، بە تێپەڕبوونی کات وشکبوونەوەی جەستە دەبێتە هۆی سترێس لەسەر گورچیلەکانت و تەنانەت دەبێتە هۆی کێشەی درێژخایەنی گورچیلە.

جێگەی باسە لەنێو خەڵکدا واباوە کەکەشوهەوای زۆر سارد زیان بە تەندروستی گورچیلەکان دەگەیەنێت، لەمبارەیەوە پسپۆران وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە و باس لەوە دەکەن کە لە کەشوهەوای سارددا کەمتر هەست بە تینوێتی دەکەیت، ئاو خواردنەوەی کەمیش زیان بە تەندروستی گورچیلەکان دەگەیەنێت.

میکانیزمی تینوێتی جەستە لە وەرزی زستاندا کەمتر چالاکە، بۆیە ڕەنگە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەیت کەمتر ئاو بخۆیتەوە، شێداری جەستەش کاریگەری لەسەر توانای گورچیلە هەیە بۆ هاوسەنگکردنی ئەلکترۆلایتەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان و کێشەی تر.

هەروەها کەمبوونەوەی تیشکی خۆر لە وەرزی زستاندا ئاستی ڤیتامینDدادەبەزێنێت، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکات.

چەند رێگایەک بۆ پاراستنی جەستەت لە وشکبوونەوە و پاراستنی گورچیلەکانت بە تەندروستی:

١. بە بەردەوامی ئاو بخۆرەوە تەنانەت ئەگەر تینوویشت نەبوو.

٢. سەوزە و میوە بکەرە ناو خۆراکی رۆژانەتەوە.

٣. خواردنەوەی چای گیایی.

٤. . پشکنینی ڕەنگی میزەکەت بکە، ڕەنگی میز وەک ڕێنمایی بەکار بهێنە، ئەگەر رەنگەکەی تۆخ بوو ئەوە نیشانەیە کە پێویستە ئاوی زیاتر بخۆیتەوە.

٥. کات بەسەربردن لەبەر خۆر بۆ پاراستنی ئاستی تەندروستی ڤیتامینDکە پاڵپشتی تەندروستی گورچیلە دەکات.













گەلەری

‌بەپەلە