سەردێڕ:

رەنگە کەسە قسەخۆشەکان رووبەرووی تێکچوونی دەروونی ببنەوە

AM:10:30:19/11/2024

1852 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی دەروونی ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە کەسە قسەخۆشەکان رووبەرووی تێکچوونی دەروونی و جەستەیی ببنەوە


دکتۆر جەمیل زەکی، پسپۆڕی دەروونناسی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "Instant Genius" رایگەیاند "کەسە قسەخۆشەکان تووشی رێژەیەکی زیاتری خەمۆکی و تەنیایی دەبن بە بەراورد بەو کەسانەی کە قسەی ئاسایی دەکەن"

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەڵسوکەوتە تاکەکان لە جیهانی کۆمەڵایەتی دادەبڕێت و زیان بە توانای دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست دەگەیەنێت کە پاڵپشتی لە باشی دەروونی و جەستەیی ئەوان دەکات.

توێژینەوەکان دەریانخستووە رەنگە ئەو کەسانەی کە قسەخۆشن لە ناخەوە رەشبین بن یان بۆ شاردنەوەی هەستەکانیان وابکەن ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات کاریگەی نەرێنی لەسەر مێشک و جەستەی دروست دەکات و رووبەرووی تەنیایی و خەمۆکی دەکاتەوە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەییان دەکات.

ئەو پسپۆڕە دەروونناسە ڕوونیشیکردەوە، لە سەرانسەری جیهاندا دایکان و باوکان زیاتر فێری منداڵەکانیان دەکەن کە جیهان پڕە لە مەترسی و سەرکەوتن پێویستی بە وریایی و کێبڕکێ هەیە، ئەمەشی بە ستراتیژێکی پێچەوانە ناوبرد کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و بەختەوەری دەبێت.

جەمیل زەکی دەڵێت، "هەرچەندە رەنگە قسەخۆشی رێگەیەک بێت بۆ هەستکردن بە سەلامەتی سۆزداری، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی فشار و گۆشەگیری".

 

 













گەلەری