سەردێڕ:

خواردنی مۆز لە بەیانیاندا ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت

PM:05:24:06/01/2025

1264 جار خوێندراوەتەوە

مۆز یەکێکە لەو میوانەی کە رێژەیەکی زۆر شەکر لە پێکهاتەیدا هەیە، یارمەتیدەرە لە پاراستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی هەستی برسێتی و جوانکردنی پێست.


بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"eatingwell"، زیادکردنی مۆز بۆ ژەمی بەیانیان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت، بەهۆی بەرزی رێژەی شەکر لەو میوەدا کە دەگاتە لە %٢٥، کەوایە سوودەکانی خواردنی لە بەیانیاندا ئەمانەن:

١.مۆز بەشێوەیەکی گشتی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم، سوودی بۆ تەندروستی دڵ و ماسولکەکان هەیە.

٢.بڕێکی زۆر لە ڤیتامینB6لە پێکهاتەیدا هەیە سیستەمی بەرگری جەستە دەپارێزێت.

٣.هەستی توڕەی کەمدەکاتەوە.

٤.ئارامی بە مێشک دەدات.

٥.جگە لەمانە مۆز یارمەتیدەرە لە پاراستنی پێست لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

٦.مۆز یارمەتی جوانکردنی پێستی رووخسار و جەستە دەدات.













گەلەری