چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و دژی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی جەستەیە، وەكو شێرپەنجە و شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " Mount Elizabeth" بڵاوکراوەتەوە، چای سەوز چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز یارمەتی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات و کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات، خواردنەوەیەکی سەرەکییە لە هەموو ڕێجیمەکاندا.
چای سەوز ترشێکی
ئەمینی گرنگی تێدایە کە پێی دەوترێت تیانین، کە کاردەکات بۆ باشترکردنی تەندروستی
دەروون هەروەها ئەم خواردنەوەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە وریایی دەرونی بکەیت.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا
ڕوون کراوەتەوە کە چای سەوز دەتوانێت دۆخی دەروونی و هەستکردن بە ئارامی و ئاسوودەیی
باشتر بکات لە ئەنجامی ئەو ماددە ئارامکەرەوەیە و ئەم ترشە ئەمینییەی تێدایە، لە هەمان
کاتدا رێگری لە دڵەڕاوکێ و دروستبوونی فشار دەکات.
خواردنەوەی
چای سەوز لە بەیانیاندا زۆر گرنگە، چونکە خواردنەوەیەکی گەرمی بەسوودە کە کارکردنی
ریخۆڵەکان باشتر دەکات وا دەکات بە درێژای رۆژ هەست بە ئاسوودەیی بکەیت، بە شێوەیەکی
گشتیش ئازاری جەستە کەمدەکەیتەوە.