پزیشکێکی پسپۆڕی دڵ ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن، پێویستە دەستکاری خۆراکیان بکەن و دووربکەونەوە لە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کۆلیسترۆڵ.
دکتۆر سێرگی پرۆڤاتۆرۆڤ پزیشکی پسپۆڕی دڵ، ئاماژە بەوە دەکات کە خۆراکی دروست یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا بە ڕێژەی لەسەدا ٥ بۆ ١٠ هەروەها پێویستە خوێ کەم بکرێتەوە چونکە خوێ شلەمەنیەکانی ناو جەستە دەهێڵێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوسان بەمەش پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.
باسیشی لەوە کرد خواردنی گۆشت و ئەو خۆراکانەی کە چەورن دەبێتە هۆی
زیادبوونی چەوری وتەسکبوونەوە و گیرانی بۆرییەکانی خوێن ئەمەش زیان بە
تەندروستی دڵ دەگەیەنێت.
ئەو پزیشکەش ئامۆژگاری کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوەنە دەکات کە کافاین
و بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە، چونکە زیان بە دڵ و خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.
ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵ یان خوێنبەرەکانیان هەیە پێویستە ئەو
خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم، وەک مۆز، ترێ، کیوی، قەیسی،
کشمش هەروەها پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ چونکە یارمەتی
کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن دەدەن لە جەستەدا.
ئەوەشی راگەیاند "هەندێک خۆراک بە هۆکارێک دادەنرێن بۆ
نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، هەندێکی تریان لەوانەیە مەترسیەکانیان کەمبکەنەوە،
لەبەر ئەوەشە هەندێک لەو خواردنانەی دەیخۆین یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی دڵمان تەندروست
بێت"