سەردێڕ:

خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم لە بەیانیاندا لەم نەخۆشییانە دەتپارێزێت

PM:03:03:11/12/2024

3140 جار خوێندراوەتەوە

ئاو یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی جەستە، پسپۆران پێشنیار دەکەن لە بەیانیاندا پەرداخێک ئاوی گەرم بخورێتەوە چونکە یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەدات.


بەپێی ڕاپۆرتێکی " The Times Of India" خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە هەیە بەتایبەت یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەدات وهەرسکردن و ئەرکەکانی تری جەستە باشتر دەکات هەروەها کۆنترۆڵی کێش دەکات و یارمەتی بەهێزکردنی ماسولکەکان دەکات، پسپۆران باس لەوە دەکەن پلەی گەرمی گونجاوی ئاو لە نێوان ٥٤ بۆ٧١ پلەدایە ( ١٣٠ بۆ ١٦٠ پلەی فەهرەنهایت).

ئاو زۆر پێویستە بۆ شێدارکردنەوەی جەستە بەو پێیەی وزەی پێویست بۆ کارەکانی جەستە دابین دەکات، خواردنەوەی بڕێکی گونجاوی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی شێدارکردنەوەی جەستە و هاوسەنگکردنی جەستە جگە لەوەش یارمەتی هەرسکردن دەدات، نەهێشتنی قەبزی، ئاوسانی سک، سکچوون، یان هەر ناڕەحەتییەکی تری هەرسکردن.

هەروەها یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان بەو پێیەی خواردنەوەی ئاوی گەرم لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی زیادبوونی میتابۆلیزمی جەستە ئەمەش یارمەتی دەرهێنانی پاشماوە و ژەهرەکان دەدات لە جەستەدا کە بە شێوەیەکی گشتی تەندروستی باشتر دەکات.

جێگەی باسە زۆرجار خانمان بەدەست گرژبوونی توندی سوڕی مانگانەوە دەناڵێنن، لەکاتێکدا ئاوی گەرم ناتوانێت ئازارەکە بە تەواوی نەهێڵێت، بەڵام دەتوانێت یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکان بدات و سوڕی خوێن باشتر بکات.

ئاوی گەرم رێگری لە کۆبوونەوەی بەڵغەم دەکات، ئەمەش وایکردووە کە سوودی هەبێت بۆ نەهێشتنی هەڵامەت و باشترکردنی تەندروستی لووت و پاککردنەوەی ڕێڕەوی لووت دەدات کە هەناسەدان ئاسانتر دەکات.

هەرچەندە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان خواردنەوەی ئاوی گەرم و کۆئەندامی دەماردا نییە، بەڵام ئاوی گەرم سوڕی خوێن باشتر دەکات و ڕۆیشتنی ئۆکسجین بە تەواوی جەستەدا زیاد دەکات ئەم باشتربوونی سوڕی خوێنەش تەندروستی کۆئەندامی دەمار باشتر دەکات.













گەلەری