PM:03:31:05/04/2026
1000 جار خوێندراوەتەوە
خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە رانیە گردبوونەوە و داوا دەکەن، پڕۆگرامی خوێندن کەمبکرێتەوە و چاوگێک لە وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، لە رانیە خوێندکاران گردبوونەوە دژی سیستمی ئۆنلاین و کەمنەکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و دەڵێن، ناتوانن بە سیستمی ئۆنلاین پڕۆگرامی خوێندن تەواو بکەن.
هاوکات چاوگێکیش لە وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت،
تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و لە داهاتوودا بەپێی
دۆخی هەرێمی کوردستان بڕیار لە شێوازی تاقیکردنەوەکان دەدرێت.