PM:06:30:05/04/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
کۆمەڵێک هاوڵاتی کە فەرمانی دامەزراندنیان دەرچووە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە دواکەوتنی دەستبەکاربوونیان و نادادی لە خەرجکردنی مووچە و لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن، "ئێمە کۆمەڵێک گەنج و هاونیشتیمانین کە لە ساڵی ٢٠٢٤ـەوە بە کتابی فەرمی دامەزراوین لە وەزارەتی ناوخۆ و پڕۆسەی بایۆمەتریمان ئەنجام داوە لەسەر فەرماندەیی، فەرماندەی زێرەڤانی، بەڵام تا ئێستا نە بانگهێشتکراوین بۆ مەشق و نە مووچەمان وەرگرتووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، کۆمەڵێک هاوڵاتی کە فەرمانی دامەزراندییان دەرچووە رایدەگەیەنن، " لە کاتێکدا ئێمە دوو ساڵە چاوەڕوانین بە بەڵگە و داتای روون ئاگادارین کە کۆمەڵێک کەس لە ماوەی کەمتر لە ٢٥ رۆژی رابردوودا پڕۆسەی بایۆمەتری و کارتی بانکی (هەژماری من)یان بۆ تەواو کراوە و مووچەیان خراوەتە سەر هەژمارەکانیان بەبێ ئەنجامدانی هیچ مەشقێک وەک فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ.
وتیشی، ئەمە بووەتە هۆی نیگەرانییەکی گەورە و هەستکردن
بە نادادپەروەری و ئەوان ژمارەیان لە
نێوان ٧٥٠ بۆ ٨٠٠ کەسە و لە هەموو شارەکانی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک،
هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک) گەنجیان تێدایە
وتیشیان،
داواکارن لە بڵاوکردنەوەی داواکارییەکانیان و گەیاندنی دەنگیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان،
هەروەها چارەسەریی خێرایی دۆخەکە.