PM:02:37:04/04/2026
1436 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم، پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی دابارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بکات و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند،ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکرد،
سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هەروەها بارینی نمە
باران لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیادا، لە دوای نیوەرۆوە پێشبینی تاوە بارانی کورت
خایەن دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٠ پلەی سیلیزی