سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە بازرگانی سلێمانییەوە؛ لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە

PM:08:00:05/04/2026

17772 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بریکارەکان ئاگادار دەکەنەوە، هەر ماددەیەک لەناو بەشەخۆراکی مانگانەدا بەکەڵکی خواردن نەهات نەیدەن بە هاوڵاتییان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بڵاویکردەوە، بریکارەکانی ناو شار و دەرەوەی شار ئاگاداردەکەنەوە، لەکاتی دابەشكردنی خۆراکی مانگانە، رەچاوی ماددەکان بکەن و هەر ماددەیەک دەرکەوت خراپە و بۆ خواردن نابێت، دابەشی نەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ماددە خۆراکییەکە خراپ ببوو، بریکارەکان دەتوانن کۆمپانیای خۆراک ئاگاداربکەنەوە تاوەکو بۆیان بگۆڕن.













گەلەری