PM:03:24:06/03/2026
47184 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، سبەینێ كۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوە دەچێت، لە كۆبوونەوەكە بڕیار دەدرێت كە دەوامی قوتابخانەكان دەست پێ دەکاتەوە یان پشووەكە درێژ دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، سبەینێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەدەچێت، دوو بژاردە هەیە لە کۆبوونەوەکە یان پشوەکە درێژ دەکرێتەوە، یان دەوامی فەڕمی دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات ئێن ئاڕ تی زانیویەتی، ئەگەری زۆری هەیە
پشووی قوتابخانەکان تا ١١ـی ئازار درێژ بکرێتەوە و ١١ـی ئازار پشووی فەڕمییە بەهۆی
رێککەوتنی ١١ـی ئازار و دواتریش پشووەکانی لەدایکبوونی ، مستەفا بارزانی، جەژنی رەمەزان
و بۆنەکانی نەورۆز دەستپێدەکات و بەو پێیەش پشووەکان تا دوای جەژنی رەمەزان و جەژنی
نەورۆز درێژدەبنەوە.
بەگوێرەی
رۆژژمێری حكومەت، ساڵانە لە رۆژی ١١ـی ئازار بەهۆی رێككەوتنی (١١ـی ئازار)ـەوە لە هەرێمی
كوردستان پشووی فەرمییە، ١٤ـی ئازاریش بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی مستەفا
بارزانی، پشووی فەرمییە و بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندنیش لە ٢٠ـی ئازار تا ٢٣ـی ئازار
پشووی فەرمییە لە ناوەندەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم.