PM:06:44:04/04/2026
2304 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، تاوه‌كو ئێستا كاروباره‌كانی پرۆسەی حەج به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێوه‌ده‌چن و له ئێستادا ڤیزای هه‌موو حاجیانی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر كاتێك وه‌رزی حه‌ج ده‌ستپێبكات هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم وتی، تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی حه‌ج له كوردستان و عیراق و سعودیه وه‌كو خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن و هیچ وه‌ستانێك له كاره‌كاندا نییه به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
وتیشی، بڕیاره
له ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٦ ڤیزای حه‌ج چالاك بێت و له‌م كاته‌وه وه‌رزی حه‌ج بۆ هه‌موو
وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژەی بەوەکرد، " ئه‌گه‌ر ئه‌و
بارودۆخه به‌رده‌وام بێت و شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه گه‌شته‌كان
له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌كرێنه رێگه‌ی وشكانی ئه‌وکاتەش حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن".