PM:08:31:28/08/2025
18632 جار خوێندراوەتەوە
یەکێک لە ئامادەبووانی ناو دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید تۆمارێکی دەنگی بۆ ئێن ئاڕ تی ناردووە و لە تۆمارەکەدا شاسوار عەبدولواحید لە دانیشتنەکەی دادگا رووبەڕووی دادوەر بە توندی هەموو تۆمەتەکانی رەتکردەوە قسەی جیاوازی بەرامبەر کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٥، لە تۆمارە دەنگیەکەی ئەمڕۆی دادگادا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەتوندی تەواوی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە ئاڕاستەی کرابوون.
لە تۆمارە دەنگییەکەدا شاسوار عەبدولواحید بە دادوەر دەڵێت، "ئەگەر تۆمەتەکان راستن
تەنها یەک بەڵگەم پیشان بدە کە هەڕەشەم لە کەسێک کردبێت و کوا ئەو شتە نەشیاوەی کە
دەڵێن هەڕەشەی پێکراوە بۆ لە دۆسیەکەمدا نییە؟".
دەشڵێت، "چۆن من لەسەر شتێک حکوم دەدرێم کە بوونی نییە و کەس نایبینێت
و لەسەر نامەیەک خەڵک دەگیرێت بەڵام من ١٢ ساڵە تەقەم لێکراوە بۆچی تەقەکەرەکان
نەگیراون".