پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی هەورەبرووسکەوە کەسێک لە سنووری هەریر گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە گوندی سەرکەوری سەر بە سنووری هەریر هەورەبرووسکە لە کەسێکی دا و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی
تەندروستی شەقڵاوە وتی، ئەو کەسە گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر،
بەڵام پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە، بەهۆی کاریگەری هەورەبرووسکەکەوە گیانی
لەدەستدابوو.
هاوکات،
تەمەنی ئەو کەسە ٢٧ ساڵ بووە و کاری شوانکاری دەکرد بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی.