PM:01:25:05/04/2026
588 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هێرشی درۆنی کراوەتەسەر دامەزراوەی کۆگاکردن لە کێڵگەی نەوتی بەزرگان، هاوکات دوو هێرشی ئاسمانی کرایە سەر لیوای ٥٢ـی حەشدی شەعبی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای نەوتی میسان رایگەیاندووە کە دامەزراوەکانی عەمبارکردنیان لە کێڵگەی نەوتی بەزرگان هێرشی درۆنی کراوەتە سەر و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هاوکات، حەشدی شەعبی لە راگەێندراوێدا ئاماژەی بەوەکرد، شەوی رابردوو بە دوو
هێرشی ئاسمانی فەوجی چوار لە لیوانی ٥٢ـی حەشدی شەعبی لە سنووری دوزخورماتوو بۆردومانکراوە.