PM:07:43:05/04/2026
784 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای نەوتی بەسڕە رایگەیاند،زۆربەی کۆمپانیا بیانییەکان لە کێڵگە نەوتییەکاندا كشاونەتەوە و ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆ بەرهەمدەهێنین.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، کۆمپانیای نەوتی بەسڕە بڵاویکردەوە، بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانیان، کاریگەری نەرێنی لەسەر بەڕێوەچوونی کارەکان لەو دامەزراوانەدا هەبووە.
ئاماژەی
بەوەکرد، زۆربەی کۆمپانیا بیانییەکان کە لە کێڵگە نەوتییەکاندا کاردەکەن
کشاونەتەوەو كارمەندەكانیان بردوەتەوە، رۆژانە ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوت
بەرهەمدەهێنین بۆ پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆ، بەڵام بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە
هەناردەکردنی راگیراوە.