سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکانی هەولێر دەکەین

PM:04:10:05/04/2026

868 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی دەڵێت، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە لەلایەن تیرۆریستانەوە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکانی هەولێریان کردە ئامانج.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، ئەم دەستدرێژییە ئەنقەستانە هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی ناوچەکە، ئەمە بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە.

وتیشی، جارێکی دیکە بە روونی داوا لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا دەکەنکە هەنگاوی بەپەلە و یەکلاکەرەوە و بەرجەستە بنێت دژی ئەم گروپە چەکدارە یاساشکێن و میلیشیایانە و وتیشی، ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە کە هەموو ئامرازەکان بەکاربهێنێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە و رادەستکردنی بەرپرسانی ئەم کارانە بە دادگا.

 وتیشی، "هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکەدا".

 













گەلەری