PM:06:33:04/04/2026
1536 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، " بڕینی کارەبای هاوڵاتیان لەدهۆک شەرم و عەیبەیەکی گەورەیە، ناکرێت داهاتی رۆژانەی گومرگی ئیبراهیم خەلیل و دەیان مەسفای نەوت لە بادینان بەملیۆنەها دۆلار بێت و ئێوەش کارەبای هاوڵاتیان ببڕن".
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، عەدنان سەید حسێن، ئەندامی پەلەمانی کوردستان وتی، "ئەمەش لە کاتێکدا کە مووچەخۆرانی دهۆک نزیکەی ٦٠ موچەیان نەدراوە یان بەناوی پاشکەوت و لێبڕینەوە لێدزراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ٣٥ ساڵ لەحکومڕانی لەبری شانازی دەبوو
شەرم بتانگرێت کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەنرخی سوید بدەن بەخەڵک لەکاتێکدا غازو گازی
هەرێمەو داهاتی تاکە کەسیش یەک لە دەی داهاتی تاکێکی ئەوروپیە" .
باسی لەوەشکرد، "کەئێوە ئامادەنین مووچەی دزراوی میللەت بگێڕنەوە دەبوو شەرم بتانگرێت
و ماڵەکان تاریک نەکەن".