سەردێڕ:

ڤیدیۆ؛ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەر پارێزەرێک

PM:02:51:16/07/2025

11008 جار خوێندراوەتەوە

پارێزەرێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاویکردەوە، چەند ئۆتۆمبێلێک رێگایان لێگرتووە هێرشیان کردووەتەسەر، دواتر هەڕەشەی کوشتنیشیان لێکردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، شوان سابیر، پارێزەر و لیکۆڵەری دادوەری، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا رووخساری برینداربووە و دەڵێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کراوەتەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

لە درێژەی گرتە ڤیدییۆکەدا دەڵێت، " پێیان وتم جارێکی دیکە قسە بکەیت، دەتکوژین"، بەپێی دوایین زانیارییەکانیش، بەهۆی رەخنەگرتن لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا، ئەم کردەوە دڕندانەیەی بەرامبەر کراوە.













گەلەری