سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: ئێستا نرخی کارەبا ٪١٠٠ گرانترە و پارەی کارەبا لە مووچەی خەڵک زیاتر دێتەوە

PM:08:07:05/04/2026

904 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەبارەی پڕۆژەی رووناکییەوە دەڵێت، "لە کاتێکدا بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پێویستە تەنها **٥٪ بۆ ١٠٪**ی داهاتی خێزانێکی مامناوەند بۆ کارەبا بڕوات، کەچی ئێستا نرخەکەی ١٠٠٪ گرانترە و زۆرجار پارەی کارەبا لە مووچەی خەڵک زیاتر دێتەوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، شڤان سەعید، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ئەگەر پڕۆژەی کۆمپانیایەک بێت، بەڵام فەرمانبەر و باڵەخانە و تەواوی کەرەستەکانی گەیاندنی کارەباکەی هی حکومەت بن و پارەکەش بۆ کۆمپانیا بڕوات، ئەوا جێگەی گومانی هاووڵاتییانە.

وتیشی، " پێویستە بەدواداچوونی ورد بکرێت بۆ پرۆژەکە و رێگری لێ بکرێت، چونکە نابێت خەڵک ئەم زوڵمە قبوڵ بکەن خاڵێکی تر، گرانیی نرخی کارەبایە؛ لە کاتێکدا بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پێویستە تەنها **٥٪ بۆ ١٠٪**ی داهاتی خێزانێکی مامناوەند بۆ کارەبا بڕوات، کەچی ئێستا نرخەکەی ١٠٠٪ گرانترە و زۆرجار پارەی کارەبا لە مووچەی خەڵک زیاتر دێتەوە".

وتیشی، "پێویستە حکومەت لەبری بڕینی کارەبا، ئەو پارەیە لەو مووچە پاشکەوتکراوانە ببڕێت کە قەرزاری خەڵکە، چونکە پارەی خەڵک لای حکومەتە، هەروەها پێویستە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان کۆدەنگی دروست بکەن و پڕۆژەیەکی هاوبەشیان هەبێت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، چونکە خەڵک بەو مەبەستە دەنگیان بە ئۆپۆزسیۆن داوە."













گەلەری