PM:06:15:31/12/2025
10156 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هاوڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن دوو هاوڕێی خۆیه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشتەجێبوون لە هه‌ولێر فڕێدرایه‌خواره‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیش ده‌ستگیركراوه و ئه‌و كه‌سه‌ی هاوكاری بووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە له باڵه‌خانه‌كانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون له شاری هه‌ولێر، هاوڵاتیه‌كی به نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن دوو تۆمه‌تبار كه هاوڕێی خۆیبوون خرایه خواره‌وه، تاوه‌كو گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه به دواداچوون كرا و ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان
ئاشكرا كرا، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر،
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئاكرێ / ئاسایشی به‌رده‌ڕه‌ش)
تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیمان ده‌ستگیر كرد، كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها
تۆمه‌تبارێكی دیكه كه به‌شداره له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه له ئێستادا هه‌ڵهاتووه
بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و له لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه،
رێكاری یاسای گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.