سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:01:48:04/04/2026

2020 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار کفری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێکی سێ تایەی کەسێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێکی سێ تایەی پێکیانداداوە، بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕەکە بە سەختی برینداربوو و پاش رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بۆ زانینی هۆکارو چۆنیەتی روودانی رووداوەکە.














گەلەری