PM:12:45:05/04/2026
748 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، وەک کورد بەشێک نابن لە کێشە و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە بەڵکو بەشێک دەبن لە چارەسەر و یارمەتیدەر دەبن لە دابینکردنی ئاسایش، وتیشی هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، گفتوگۆی وردیان کرد لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت،
جەختیان لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیان کردەوە کە وەک کورد بەشێک نابن لە کێشە و
ئاڵۆزییەکان، بەڵکو بەشێک دەبن لە چارەسەر و یارمەتیدەر دەبن لە دابینکردنی ئاسایش
و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
وتیشی،
لە چوارچێوەی دیدگای یەکێتی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا
هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی
نێوانیان.