PM:01:02:05/04/2026
812 جار خوێندراوەتەوە
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو زیاتر لە ٢٥ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر سنووری هەولێر و دەزگای ئاسایشیش باسی لەوەکرد، هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر گوندێکی نزیک لە سلێمانی بەڵام هیچ زیانی گیانیان نەبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولیر وتی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردووداو زیاتر لە ٢٥ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر سنووری هەولێر، بە جۆرێک تەنها شەوی رابروو ١٥ هێرشیان ئەنجامدراوە، کە نۆ درۆنیان بۆسەر سەنتەری شاری هەولێر بووە و چوار درۆنی دیکەیشیان کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی لە کۆیە بە ئامانج گرتووە، هاوکات بە درۆنێکیش هێرشکراوەتە سەر تۆپزاوا و درۆنەکەی دیکەی ئیفرازی لە هەولێر کردووەتە ئامانج.
هەر لەو
چوارچێوەیەشدا دەزگای ئاسایشی هەرێم بلاویکردەوە، شەوی رابردوو هێرشێکی درۆنی
کراوەتە سەر رۆژهەلاتی شاری سلێمانی و بەیانی دوێنێش بە دوو درۆن بارەگای
فەرماندەیی هیزەکانی ٧٠ کراوەتە ئامانج.