سەردێڕ:

کەشتییەکی نەوتیی عێراق بە گەرووی هورمز بەرەو مالیزیا تێپەڕی

PM:05:46:05/04/2026

476 جار خوێندراوەتەوە

بلۆمبێرگ رایگەیاند، کەشتییەکی نەوتی عێراق لە گەرووی هورمزەوە بەرەو مالیزیا تێپەڕی، ئەمە دوای رۆژێک دێت لەو بواردنەی كە ئێران بۆ عێراقی كرد لە بەكارهێنانی گەرووەكەدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، بلۆمبێرگ، لەزاری بەرپرسێكی كۆشكی سپییەوە باسی لەوەکرد، رێگە بە ئێران نادرێت سیستەمێکی هەمیشەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی چوونە ژوورەوە بۆ گەرووی هورمز دابمەزرێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٤٤ کەشتیی ئێرانمان تایبەت بە دانانی مین لەناوبردووە و ترەمپ دڵنیایە لەوەی گەرووی هورمز زۆر بە زوویی دەکرێتەوە.













گەلەری