سەردێڕ:

شەپۆلێکی لێزمە باران و هەورەبرووسکە هەرێم دەگرێتەوە

PM:02:23:05/04/2026

16936 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتەکانی ئێوارەوە نمەباران لە چەندین ناوچەی هەرێم دەستپێدەکات وسبەینێش شەپۆلێکی لێزمە باران و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی وبوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، لە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممەوە ئەگەری نمە باران و هەورەبرووسکە هەیە لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و لە هەندێک ناوچەش لێزمە باران دەبێت و لە هەندێک ناوچەی دیکەش کەشەکە نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری هیچ شەپۆڵێکی باران بارین نیە ئەوەی لە پێشبینیەکان هەیە کەشی وەرزی بەهاریە بە بوونی باران لە ناوچەیەک و ناوچەیەکی تر ئاسمانی نیمچە هەور بێت و ناوچەیەکی تر ئاسمانی ساماڵ بێت، واتە دروستبوونی هەر کەشێکی ناسەقامگیر پێشبینی ناکرێت بەهۆی خێرایی پڕۆسەی چڕبوونەوەی هەور و باران بارینێکی لەناکاو.

بەرزترین پلەی گەرمای پیسبینکراو:

سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٩ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٤ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٢ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٢٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٢٣ پلەی سیلیزی













گەلەری