سەردێڕ:

ترەمپ: لەڕێگەی کوردەکانەوە چەکمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد؛ کوردەکان چەکەکانیان بۆ خۆیان هەڵگرت

PM:07:19:05/04/2026

1676 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لە رێگەی کوردەکانەوە چەکیانن بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ناردووە بەڵام کورد ئەو چەکانەیان هەڵگرتووە بۆ خۆیان، وتیشی، لەگەڵ ئێران یان رێکدەکەون یان هێرش دەکەن سەر هەموو شتێک.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ فۆکس نیوز وتی، کورد گەلێکی ٣٠ ملیۆن کەسین و ئێرانیش چەندین گروپی چەکداری کوردی بە رێکخراوی تیرۆرستی دەناسێنێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێراندا لە رێگەی کوردەکانەوە چەکیان ناردووە بۆ خۆپیشاندەران و کوردەکانیش لەلای خۆیان هەڵیانگرتووە و پێیان نەداون.

سەبارەت بە رێککەوتنیش لەگەڵ ئێراندا وتی، پێیوایە تا سبەی لەگەڵ ئێران دەگەنە رێککەوتن، ئەگەر نا بە هەموو جۆرێک لێیان دەدەن و هەموو شتێکیان لەناو دەبەن و دەست دەگرن بەسەر نەوتەکەشیدا.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر گەرووی نەکەنەوە دەرگای دۆزەخ بە رووی ئێراندا دەکەنەوە و رۆژی سێشەمەش وێستگەکانی کارەبا و پردەکان لەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.













گەلەری