سەردێڕ:

ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا؛ بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:05:23:04/04/2026

1868 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە سنووری رزگاری ماتۆڕسکیلێک ئاژەڵێکی ماڵی شێلا، بەهۆیەوە وەرگەڕا و ماتۆڕسوارەکە بەسەختی برینداربوو، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە سنووری رزگاری لەنزیک گەڕەکی "ئەنفالەکان" ماتۆڕ سکیلێک ئاژەڵێکی ماڵی شێلا، بەهۆیەوە وەرگەڕا و ماتۆڕسوارەکە بەسەختی برینداربوو، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٥ـەو، دانیشتووی سنووری رزگارییە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە.













گەلەری