PM:01:50:05/04/2026
792 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری هەولێردەڵێت، لەمەودوا غازی ماڵان لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەش دەکرێت و هەر کەسێک غاز لە نرخی دیاریکراوی حکومەت گرانتر بفرۆشێت، رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وتی،لەمەودوا غازی ماڵان لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەش دەکرێت و ئامانج لەم هەنگاوەش رێکخستنەوەی بازاڕ، رێگریکردن لە قۆرخکاری و دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی غاز بە یەکسانی و بە نرخی حكومی بۆ هەموو ماڵان.
وتیشی، هەوڵ دەدەن کێشەی کەمیی غاز بە یەکجاری چارەسەر بکەن و رێگری
لە هەر جۆرە کورتھێنانێک بکات کە ببێتە بارگرانی بۆ سەر شانی هاوڵاتییان و کار
لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکرێت بۆ زیادکردنی پشکی رۆژانەی هەولێر لە
غازی شل و خێراکردنی پرۆسەی گەیاندنی بە کارگەکان، بەهۆی ئەوەی ئێستا رێژەی غاز
کەم بووەتەوە و قەیران دروست بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد،هەموو کارگە و بریکارەکانی دابەشکردنی غاز ئاگاداردەکەنەوە، بە هیچ
شێوەیەک رێگە بە بەرزکردنەوەی نرخ نادرێت و هەر کەسێک غاز بە گرانتر لە نرخی
دیاریکراو بە کارتی ئەلیکترۆنی بفرۆشێت، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.