AM:10:43:15/07/2025
18852 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئیدانەی بەکارهێنانی چەک دەکەن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و داوای راپەڕینی سەرتاسەری دەکەن لە دژی هەردوو بنەماڵەی پارتی و یەکێتی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم کابینەیەیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکەن، چونکە ماوەی یاساییان تەواوبووە.
وتیشی، پێویستە کابینەیەکی رزگاری نیشتیمانی تەکنۆکرات لە دەرەوەی حزبەکان پێکبهێنرێت و لەگەڵ بەغدا بکەوێتە گفتوگۆی جددی بۆ ناردنی مووچە.
دەشڵێت،
"زۆر بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک دەکەین لە خۆپیشاندانەکاندا و بە هەموو
شێوەیەک لەگەڵ خۆپیشاندەرانین و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین راپەڕینی سەرتاسەری ئەنجامبدەن
لە دژی ئەو دوو بنەماڵە حکومڕانە"
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتە
نوێیەکە بەپێی پلانێکی تۆکمە و بە هەماهەنگی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق
کاردەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی کوردستان.