PM:07:51:04/04/2026
2468 جار خوێندراوەتەوە
خەڵکی گوندی دەرەی مەڕ لە هەورامان تا ٢٠ ساڵ لەمەوبەر و لە وەرزی بەهاردا هەموو ساڵێک بەهۆی بوژانەوەی کانیاو و کارێزەکانیانەوە، رۆژێکی هەینیان هەڵدەبژارد و ناویان لێدەنا هەینی سوپاس گوزاری و دەگەڕانەوە بۆ گوندەکەیان و لەوێ نوێژی هەینیان ئەنجامدەدا و خواردنیان ئامادە دەکرد.
دواتر بەهۆی چۆڵکردنی گوندەکان و کۆچکردنی خەڵکەکەى بۆ شار ئەم رێوڕەسمە وەستا، بەڵام دوێنێ هەینى دوای ٢٠ ساڵ دیسانەوە خەڵکی گوندەکە سەردانی کانی و کارێزە بوژاوەکانیان کردەوە.
نوێژی هەینیان لەوێ ئەنجامدا و ناویان نا هەینی سووپاسگوزاری و هەر لەوێش هەموو خەڵکی گوندەکە کۆبوونەوە و خواردنیان ئامادەکرد.